کەرکوک.. پۆلیسێك خۆی كوشت

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠ پۆلیسێك لەكاتی بەجێهێنانی ئەركی پاسەوانیدا خۆی كوشت.

 

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاندوە" لەناحیەی تازەی سەر بەپارێزگای كەركوك، پۆلیسێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق لەكاتی بەجێهێنانی ئەركی خۆیدا لەناو بورجێكی پاسەوانیدا خۆی كوشتووە".

 

روونیشكراوەتەوە" پۆلیسەكە گوللــەیەكی بەسەری خۆیەوە ناوە".

 

بەپێی زانیارییەكان لەماوەی چەند مانگی رابردوودا لەسنوری پارێزگاكانی تردا خۆ كوشتن لەناو هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی رووی لەزیاتر بوون كردووه‌، كە بەزۆری بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.

 
 
 
 


PM:01:30:23/01/2020