حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە لەبارەی گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیانی یەختە نقومبووەکەی دەریای ئیجه پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوێكدا جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد" كە ئەمڕۆ تەرمی پێنج كەس لە قوربانیانی رووداوی نقوم بوونی بەلەمەكەی دەریای ئیجە دەگاتەوە سلێمانی".
دهقی پەیامەکە:
ئێوارەی رۆژی ههینی 2020/1/24 کاتژمێر 8:45، تەرمی چوار لە قوربانیانی بەلەمی نوقومبووی دەریای ئیجە بە ناوەکانی (رێبین عەباس محەمەد، رەوەند مستەفا، رێبین محەمەد، سیڤەر ستار و یوسف بابەکر) لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتەوە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی سلێمانی.
هێنانەوەی تەرمی قوربانیان لە سەر راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی لهگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان، دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد، هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەك بۆ گهڕاندنهوهی تهرمی قوربانییان بۆ ههرێمی كوردستان بکەن.
جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/1/23