فەیسبووك لاپەڕەی حەشدی شەعبی داخست

ئەمڕۆ پێنج شەممە میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، پەڕەی فەڕمی حەشدی شەعبی كە بەردەوام هەواڵە فەرمییەكانی تایبەت بە حەشدی شەعبی لێوە بڵاودەكرایەوە داخرا.

 

باس لەوەشکراوە" کە لە ئێستادا کاتێک دەتەوێت لە رێگەی ئەپلیکەیشنی فەیسبوکەوە بۆ لاپەڕەکەی حەشدی شەعبی بگەڕێیت، ئەوا تەنیا لاپەڕەیەکی سپی دێت و نووسراوە کە ناتوانیت بەردەوام بیت و دواترین هەواڵ بەدەستت ناگات".

 

بەپێی زانیارییەكان پەڕەكە داخراوە و تائێستا هیچ هۆكارێك بۆ داخستنی ئاشكرانەكراوە، بەشێوەیەك كۆمپانیای فەیسبوك خۆی ئەو كارەی كردبێت یان لەلایەن ئادمینەكانییەوە داخراوە.

 

پەڕەی فەڕمی حەشدی شەعبی یەكێك بوو لە پەڕە ناسراوەكان لای میدیای عیراق و لێدوان و هەواڵەكانی ڕاستەوخۆ گوزارشتی لە بۆچونی فەڕمی حەشدی شەعبی دەكرد.

 

بارەگای تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، لە (كالیفۆڕنیایە) لە ئەمریكا و زیاتر لە 22 ملیار بەكار هێنەری هەیە.

 

ئەو هەنگاوە بەشێكە لەو ڕێكارەكانی ئەمریكا بەرامبەر گروپە میلیشیا و گرووپە چەكدارەكان، كە تۆمەتبار دەكرێن بەوەی سەربە ئێرانن و دژی بەرژەوەندیەیكانی ئەمریكا لەناوچەك بەكار دەهێنرێن.

 



PM:03:52:23/01/2020