دەزگای لوتكە راگەیەندراوەكەی حكومەت لەبارەی گەڕاندنەوەی تەرمی پەنابەران رەتدەكاتەوە

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران وەڵامی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم دەداتەوە  و رایدەگەیەنێت" حكوومەتی هەرێم لەگەڵ ئەوەی هاوكار نەبووە لە كەیسی خنكانی گەنجانی هەرێم تەنانەت زانیاریشیان لەبارەی ئەم بابەتەوە دروست نیە، دەشڵێت،”حكومەت نوسیویەتی ئەم كارەساتە لە دەریای ئیجە ڕوویداوە، لە كاتێكدا بەداخەوە لە دەریای ئایۆن-ی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا ڕوویداوە".

 

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ڕایگەیاند" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لەدوای ئەوەی دەزگاكەمان هەواڵی گێڕانەوەی تەرمەكانی ڕووداوە نەخوازراوەكەی یۆنانی بڵاو كردەوە، جوتیار عادل وتەبێژی حكوومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاو کردووەتەوە، ئێمە وەك دەزگای لوتكە ڕاگەیەنراوەکەی حکومەت ڕەتدەکەینەوە".

 

دەشڵێت" لە یەکەم ساتی ڕوودانی ئەو ڕووداوەوە دەزگای لوتکە و نوێنەرە خۆبەخشەکانی بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ کەیسەکەدا کردووە و دەستبەجێ دەست کراوە بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و گشت کاروبارە یاساییەکانمان بە هاوکاریی باڵیۆزخانەی عیراق لە وڵاتی یۆنان جێبەجێ کردووە".

 

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە" وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوەكەیدا دەڵێت، كە ئەم كارەساتە لە دەریای ئیجە ڕوویداوە، لە كاتێكدا بەداخەوە لە دەریای ئایۆن ئەم ڕووداوە ڕوویداوە، كە دەكەوێتە نێوان یۆنان و ئیتاڵیا، هەروەها ناوی ٤ لە پەنابەرەكانی بە هەڵە بڵاوكردۆتەوە".

 

ڕاگەیەندراوێك لە دەزگای لوتكەوە بۆ ڕای گشتی:

 
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٣/١/٢٠٢٠، لەدوای ئەوەی دەزگاكەمان هەواڵی گێڕانەوەی تەرمەكانی ڕووداوە نەخوازراوەكەی یۆنانی بڵاو كردەوە، وتەبێژی حكوومەتی هەرێم، بەڕێز جوتیار عادل ڕاگەیەندراوێكی فەرمیی بەناوی حكوومەتەوە بڵاو كردۆتەوە. ئێمە وەك دەزگای لوتكە سەرەڕای ڕەتكردنەوەی سەرلەبەری ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێزیان، ڕایدەگەیەنین كە:

١/ لە یەكەم ساتی ڕوودانی ئەو ڕووداوەوە دەزگای لوتكە و نوێنەرە خۆبەخشەكانی بە شێوەیەكی بەرپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ كەیسەكەدا كردووە و دەستبەجێ دەست كراوە بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون و گشت كاروبارە یاساییەكانمان بە هاوكاریی باڵیۆزخانەی عیراق لە وڵاتی یۆنان جێبەجێ كردووە.
٢/ بەدواداچوون بۆ بێسەروشوێنەكان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا پرۆفایلی دی ئێن ئەی لەلایەن دەزگاكەمانەوە لە كەسوكاری قوربانییەكان وەرگیراوە و بە وردی لەلایەن دەزگای لوتكەوە كاری لەسەر دەكرێت.
٣/ لەلایەن دەزگاكەمان و نوێنەرمانەوە لە وڵاتی یۆنان، كاروباری یاسایی بۆ گێڕانەوەی تەرمەكان جێبەجێ كراوە و ئەركی گێڕانەوەی ئەو تەرمانە ئێمە گرتوومانەتە ئەستۆی خۆمان.

٤/ تێچووی گێڕانەوەی تەرمەكان و بەدواداچوون بۆ بێسەروشوێنەكان لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە گیراوەتە ئەستۆ.

سەرەڕای ئەو خاڵانەی سەرەوە، ڕایدەگەیەنین كە حكوومەتی هەرێم، جگە لەوەی هاوكار نەبووە لەم كەیسەدا، تەنانەت زانیاریشیان لەبارەی ئەم بابەتەوە نییە و بەڕێز جوتیار عادل زانیاریی هەڵەی بڵاو كردۆتەوە كە لێرەدا دەیخەینە بەرچاوی ئێوەی بەڕێز:
١/ بەڕێزیان ڕایانگەیاندووە كە ئەم كارەساتە لە دەریای ئیجە ڕوویداوە، لە كاتێكدا كە بەداخەوە لە دەریای ئایۆن ئەم ڕووداوە ڕوویداوە، كە دەكەوێتە نێوان یۆنان و ئیتاڵیا.
٢/ ناوی ٤ لە پەنابەرەكانی بە هەڵە بڵاو كردۆتەوە و وا دیارە بەڕێزیان ناوەكانیان لەسەر ئەو وێنەیەوە وەرگرتووە كە تیایدا لەسەر سندووقی تەرمەكان ناوەكان بە شێوەی دوانی نوسراون و پێشتر دەزگای لوتكە بڵاوی كردبۆوە.

بۆیە ئێمە وەك دەزگای لوتكە بە مافی خۆمانی دەزانین كە ئەم ڕاگەیاندنە بۆ ڕای گشتی بڵاو بكەینەوە تاكو ماندووبوونمان بە فیڕۆ نەڕوات و حكوومەتیش هەموو دەستكەوتەكان نەكاتە موڵكی خۆی. گشت بەڵگەكان لای دەزگای لوتكە پارێزراون و پێشتریش بەشێك لەوانە لەلایەن دەزگاكەمانەوە بڵاو كراونەتەوە. ئێمە خوازیار بووین حكوومەتی هەرێم بە ئەركی خۆی هەڵبستایا و ئەو كاروبارانەی بگرتایەتە ئەستۆ و پێویستی بەوە نەكردایە ئێمە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا تەواوی ئەو كارانە جێبەجێ بكەین. هەر لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین كە ئەگەر حكوومەتی هەرێم هێندە پەرۆشی پەنابەرانە، ئێمە ئامادەین دەیان كەیسی تریان ڕادەست بكەین تاكو ئەوان بتوانن ئەو تەرمانەی لە وڵاتانی ئەوروپا نێژراون بگەڕێننەوە و بەدواداچوون بكەن بۆ كەیسی بێسەروشوێن بوونی سەدانی دیكە.

ڕاگەیاندنی دەزگای لوتكە
٢٣/١/٢٠٢٠

 


PM:05:50:23/01/2020