سوودەکانی خواردنی ئەڤۆگادۆ

ئەڤۆگادۆ، میوەیەکی دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست، لە ناوچە گەرم و شێدارەکان هەیە، شوێنی سەرەکی مەکسیک و ئەمەریکای ناوەڕاستە، زیاتر لە 20 جۆر ڤیتامین و کانزای تێدایە.

 

سوودەکانی خواردنی ئەڤۆگادۆ:

 
1-ئەڤۆگادۆ، دەوڵەمەندە بە ترشە چەوری و ترشی لیونیک، کە دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن، بۆ دڵ بەسوودە.

2-بەهۆی بوونی رێژەیەکی زۆر ریشاڵیەوە، رێگا لە قەبزبوون دەگرێت و کرداری هەرس رێکدەخات.

3-میوەیەکە دەوڵەمەندە بە "لوتین" کە کاریگەری لەسەر پاراستنی بینایی چاوەکان هەیە.

4-بڕێکی زۆر ترشی ئۆلیکی تێدایە، کە یەکێکە لەو چەوریانەی دەبێتەهۆی هەستکردن بە تێری بۆ ماوەیەکی زۆر، واتە ژەمێکی کەمتر دەخۆیت، ئەمەش وادەکات کێشت هاوسەنگ بێت.

5-بەهۆی بوونی زەیتێک لە ئەڤۆگادۆدا، یارمەتیدەرە بۆ زوو چاکبوونەوەی جەستە و پێدانی بەها خۆراکیەکان بە جەستە.

6-ئەڤۆگادۆ بڕێکی باش ماددەی "فیتوستیرول"ی تێدایە، کە رێژەی کۆلیسترۆلی زیانبەخش لە جەستە کەمدەکاتەوە.

7-یاریدەی کەمبوونەوەی ئازاری سوڕی مانگانە دەدات، چونکە ڤیتامین ئی زۆر تێدایە.

8-بەهەمانشێوە بەهۆی بوونی ڤیتامین ئیەوە، پێست لە چرچبوون دەپارێزێت و شێداری دەکات.

9-بڕێکی زۆر وزە بە لەش دەبەخشێت و چالاکیدەکات.
 



PM:06:00:23/01/2020