دەروازەی حاجی ئۆمەران داخرا

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەیی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران پەکی کەوت.

 

مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی گومرگی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند" لە دیوی ئێران رێگا لە بەفر پاكنەكراوەتەوە، بۆیە ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆ دروستبووە و ئێستا گەشتیار و بازرگانان ناتوانن ھاتووچۆ بكەن".

 

ئاماژەی بەوەشكرد" لە دیوی ھەرێمی كوردستان رێگاكە پاككراوەتەوە، بەڵام لە دیوی ئێران ئاستەنگ دروستبووە، تا ئێران رێگاكە پاك نەكاتەوە ناتوانرێت ھاتووچۆ بكرێت".

 

سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران وتیشی" داوا لە بازرگان و شۆفێرانی بارهەڵگر و گەشتیاران دەکەین کە سەردانی دەروازەی حاجی ئۆمەران نەکەن تاکو رێگەکە لە دیوی پیرانشار پاکدەکرێتەوە لە بەفر".

 

 

 



PM:06:10:23/01/2020