بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دوای وردبینی و بەدواداچون کاری رێکخراوی KMSO کە خۆی رێکخراوێکی پزیشکی ناساندوە هەڵسپارد، بەهۆی پابەندنەبون بەرێنمایی و جیاوازی بونی پسپۆری بروانامەکانی رێکخەران و بەرپرسانی رێکخراوەکە.
به‌پێی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستى سلێمانی کە دوێنێ پێنج شەممە دەرکراوە تێیدا هاتووە" بەهۆی پابەندنەبون بەرێنمایی و جیاوازی بونی پسپۆری بروانامەکانی رێکخەران و بەرپرسانی رێکخراوی KMSO هەڵسپارد".
لە نوسراوەکەدا تەندروستی سلێمانی داوا له‌سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه و مه‌ڵبه‌نده ته‌ندروستیه‌كان ده‌كات له‌دوای ئه‌م گشتاندنه‌وه هیچ لایه‌ن و گروپ و خه‌ڵكێك كار له‌گه‌ڵ رێكخراوىKMSO نه‌كات له بواری پزیشكیدا، چونكه زیانی زۆرتر ده‌بێت له سوده‌كانی.