لە ڕاگەیەندراوێکدا رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد" لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، شەش کرێکاری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە".
رێكخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ كه ماوهى چهندین ساڵه چاودێرى رهوشى مافى مرۆڤ له خۆرههڵاتى كوردستان دهكات، له راپۆرتێكیدا ئاشکرایکردووە" دوێنێ پێنج شەممە کرێکارێکی تەمەن ٣٩ ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”بەهمەن“ کوڕی ڕەحیم لەکاتی کار کردن لە شاری دهۆک بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە".
ڕێکخراوەکە ناسنامەی ئەو شەش کرێکارەی بڵاوکردەوە کە بریتین لە:
بەهمەن قادری خەڵکی بۆکان کە لە هەولێر گیانی لەدەستداوە.
ئیرەج سەعیدی خەڵکی ئورمیە کە لە سۆران گیانی لەدەستداوە.
هادی سەبووری خەڵکی کامیاران کە لە سۆران گیانی لەدەستداوە.
محەمەد قازی ئیبراهیم خەڵکی سەردەشت کە لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە.
جەمشید ئیزدەی خەڵکی مەریوان کە لە سۆران گیانی لەدەستداوە.
بەهمەن کوڕی ڕەحیم و خەڵکی ئورمیە کە لە دهۆک گیانی لەدەستداوە.