عەلی سیستانی پشتگیری خۆپیشاندانەکان دەکات و داوای پەلەکردن لە پێکهێانی حکومەتی نوێدا دەکات

لە دوای نەخۆشیەکەیەوە عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەکان لە وتاری هەینیدا پشتیگری خۆپیشاندانی ملیۆنی سەدرو کوتلە شیعەکانی تر دەکات، هاوکات داوای پەلەکردنیش لە پێکهێنانی حکومەتدا دەکات.

 

ئەحمەد سافی نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان، عەلی سیستانی کە وتاری ئەمڕۆی مەرجەعیەتی خوێندەوە، تیایدا هاتووە" مەرجەعیەتی ئاینی جەخت لەسەر هەڵوێستی مەبدەئی خۆی دەکاتەوە کە پێویستە رێز لە سەروەری عێراق و سەربەخۆی بڕیاری سیاسی و یەکێتی خاک و گەلەکەی بگیرێت، بەتەواویش رەتی دەکاتەوە هەر دەستدرێژیەک بۆسەر ئەو پرەنسیپانە لە هەرلایەنێکەوە بکرێت و بەهەر بیانیوویەک بێت".



هەروەها لە راگەیاندنەکەی سیستانیدا هاتووە " هاوڵاتیان تەواوی ئازادیان هەیە کە گوزارشت لە ڕای خۆیان بکەن بە شێوەیەکی ئاشتیانەو، هەر رێگایەکی پێویست بگرنە بەر بەمەبەستی پاراستنی سەروەری نیشتمانی بە دوور لە خۆسەپاندنی دەرەکی".

 

 
هەروەها کەربەلای بەناوی سیستانییەوە داوای کرد کە پەلەبکرێت لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کە پێکهێنانی زۆر دواکەوتووەو کاریگەری خراپی لەسەر دۆخی ئەمنی هەبووە.

 

 
ئەم وتارەی سیستانی دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو بەهۆی شکاندنی قاچیەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

 

 


PM:01:32:24/01/2020