تاڵەبانی لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان ناگەڕێتەوە بۆ كوردستان

بەپێچەوانەی ئەو لێدوانانەی باس لە هاتنەوەی تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری عێراق لە ئەڵمانیاوە بۆ كوردستان دەكرا ، زانیارییەكان باس لەوە دەكەن تاڵەبانی لەم ماوەیەدا ناگەڕێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا سەرەڕای باشتربوونی دۆخی تەندروستی تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق، بەڵام ناوبراو لەم ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان ناگەڕێتەوە‌و لە ئەڵمانیا دەمێنێتەوە.

پێشتریش قوباد تاڵەبانی، كوڕی سەرۆك كۆماری عێراق وتبووی كە هیچ بەرنامەیەك لەئارادا نیە تا باوكی لەم ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان بۆ كوردستان بگەڕێتەوە.

PM:11:28:25/04/2014