فایەق شێخ عەلی پەرلەمانتاری عێراق بە شۆخیەوە رەخنە لە خۆپیشاندانەکەی سەدر دەگرێت

پەرلەمانتاری ناسراوی فراکسیۆنی مەدەنیون لە پەرلەمانی عێراق، فایەق شێخ عەلی جیاوازی لەنێوان خۆپیشاندەرانی مەیدانی تەحریر و شارەکانی باشوور و، خۆپیشاندانی ئەمڕۆی تەوژمی سەدرو شیعەکاندا دەکات.

 

لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، فایەق شێخ عەلی پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت" خۆپیشاندەرانی مەیدانی تەحریر بێ چەک و ئاشتیخوازو سەربەخۆن".

 

هەروەها نووسیوویەتی " چوار مانگە بەردەوامن لە خۆپیشاندان، نەک دوو کاتژمێر و لە ١٠ پارێزگای عێراق خۆڕاگرانە بەرگری دەکەن و، لە پارێزگاکانی ترەوە نەهێنراون بۆ بەغدا".

 

"ژمارەی ئەوانە مەیدانی تەحریر و شارەکانی باشوور بە ملیۆنەها هەژمار دەکرێن، نەک بەهەزاران، هەروەها بە تەکتک هاتوچۆ دەکەن، نەک بە ئۆتۆمبیلی سووپاو دەوڵەت و بێ چەکن، نەک چەکدار، خۆبەخشن و بەزۆر و ناچاری نەهێنراون".( شێخ عەلی دەڵێت).

 

فایەق شێخ عەلی کەسایەتی سیاسی و پەرلەمانتاری عێراق بەکەسایەتیەکی سەرسەختی داکۆیکاری لە خۆپیشاندانەکانی بەغداو شارەکانی باشوور دادەنرێت. 

 


PM:05:43:24/01/2020