له باره‌ى پشوى سبه‌ینێوه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده و ده‌ڵێت" بەڕێوبەرایەتییە گشتیەکانی پەروەردە لە پارێزگاکان، دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە یەک رۆژ لەو ناوەندەی خوێندن بکەن بە پشوو".
وەزارەتی پەروەدەی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەهۆکاری دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر ، بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکانی پەروەردە لەپارێزگاکان ، دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە یەک رۆژ لەو ناوەندەی خوێندن بکەن بە پشوو ئەگەر کەش و هەوا ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی مامۆستایان و قوتابیان دروستکرد".
له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌دا هاتووه" پێویستە وەزارەت لە ناوی ئەو ناوەندانە و سنووری پەروەردەکەیان ئاگاداربکرێتەوە".
ئەو ڕاگەیەندراوە لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و سەرما رووی لە هرێمی کوردستان کردووەو جگە لە بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکان بەشێک لە شارەکان، پلەکانی گەرماش لە هەندێک بۆ چەند پلەیەک ژێر سفر دابەزیون.