ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، بڕیاریدا، له هه‌فته‌ی
داهاتوودا سێ رۆژ بكرێته پشوو، كه دوو رۆژیان به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه
ده‌بێت و رۆژێكیش جه‌ژنی كرێكاران.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیاردرا
به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه بڕیاره
له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت، رۆژانی سێشه‌ممه و
چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو كه ده‌كاته 29 و 30 نیسان، پشووی فه‌رمی بێت له به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق.
هاوكات هه‌ر به پێی به‌یاننامه‌كه، بڕیاردرا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش پشووی فه‌رمی بێت، كه ده‌كاته 1ی ئایار، جه‌ژنی كرێكاران.