ئەمشەو لەڕێی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە تەرمی پێنج هاووڵاتی هەرێم كە لەنزیك دورگەی پاكسوس لەنێوان سنووری ئاوی یۆنان و ئیتالیا بەهۆی نقومبوونی یەختەكەیانەوە گیانیان لەدەستدا گەشتنەوە هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان، تەرمی پێنج لە قوربانیانی بەلەمە نوقومبوەکەى دەریای ئیجە بەناوەکانى (رێبین عەباس محەمەد، رەوەند مستەفا، رێبین محەمەد، سیڤەر ستار و یوسف بابەکر) لەڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانیەوە و بە هەوڵەکانی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران گهشتنهوه هەرێم.
ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە، لە ئاوەکانی نێوان وڵاتانی یۆنان و ئیتاڵیا، بەلەمێکی کۆچبەران بە ٥٣ سەرنشینەوە ژێرئاو کەوت، کە ٢٢ یان کورد بوون، تەرمی پێنج لەو کۆچبەرە کوردانە دۆزرایەوە و سێ کۆچبەریشیان زیندون و گەڕان بەدوای ١٤ی دیکەدا بەردەوامە.