لە مێرگەسور لە ناوچەی بارزانی بەهۆی بەفربارینی زۆر و نالەباریی ڕهوشی كەشوهەواو، گیرانی رێگاکانەوە لە سەرجەم قوتابخانە و باخچەكانی منداڵانی پەروەردەی رۆژێک پشوو ڕاگهیەندرا.
هەروەها بەهۆی بەفربارینێکی زۆرە دوێنیش لە حاجی ئۆمەران پشوو راگەیەندرا کە جگە لە دەزگا خزمەتگوزاریەکان لەهەموو دەزگا فەرمییەکان پشووە بەتایبەتی لە قوتابخانەو بەخچەی ساوایان.
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی گرتۆتەوەو بۆتە هۆی دابەزینی پلەی گەرما و چەندان شوێنیش بەهۆی زۆری بەفرەکەوە رێگا گیراوە.