وهزراتی كارو كاروباری كۆمهڵایهتی كهمترین ئاستی مووچهی كرێكاری ئاسایی و ناكارامه دیاری دهكات.
وهزارەتی كارو كاروباری كۆمهڵایهتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە" له پێناو زیاتركردنی مووچهی كرێكاران و ههڵسهنگاندنی رەوشی بازاڕی کار و کارمەند و کرێکارانی کەرتی تایبەت، بە بەراورد لەگەڵ موچەی کەرتی گشتی و، وڵاتانی دەوروبەر یەکەم کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکیان پێکهێناوە".
ئاماژە بەوەشکراوە" ئەو راپۆرتە له رێگای وهزارهتهوه ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت و، دوای پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کەمترین مووچەی کرێکار و کارمەندی ناکارامە لە کەرتی تایبەت جێگیر دەکرێت".
وەزارەتەکە دەشڵێت" پێویستە ھەموو خاوەنکاران پابەندی ئەو بریارە بن، ئەوە لە کاتێکدایە کەمترین مووچەی مانگانەی کرێکاری ناکارامە لە کوردستان 285 هەزار دینارە، بەڵام لەبەر کەمی ئەم موچەیە بڕیاردراوە پێداچوونەوە به مووچهی ئهو كرێكارنەدا بكرێت".