کۆمسای (سوڵتان)ی بڵاوکردەوە و لەبارەی دیمەنی ماچکردن لە کلیپەکەدا هاتە دەنگ

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد کۆمسای نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "سوڵتان" بڵاوکردەوە.

 

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کوردستان، کۆمسای نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناونیشانی "سوڵتان" لە یوتوب چەناڵی تایبەتی خۆی بڵاوکردەوە، تێکست و ئاوازەکە هی هونەرمەند خۆیەتی، کاری میوزیک ئەڕێنجمێنتی لەلایەن ئاراش جەلالی بۆ کراوە، کاری بەرهەمهێنانی ئاسۆ موقتەدیری بۆ کراوە، لە دەرهێنانی ئەشکان سەفرزادە.

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ کۆمسای لەبارەی دیمەنی ماچکردنەکە لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا هاتە دەنگ و دەڵێت" سەرم سوور ئەبێ ماچێکی خوشەویستی و عاشقانەی دوو ھاوسەر ئەوەندە ناپەسەندە ناوی بنن فەساد ئەو شتەی لە نێوان دوو خوشەویست و ھاوژین ڕۆژانە روو دەدا".

 

کۆمسای ڕاشیگەیاند" بەلام گورانی بە سەر و بالای حەساسی ژن ھەڵ کووتن و شەڕە بەند و جنێو و بێ ریزی پیس بە یەک تر لاتان پەسەندە و پێ خوشحال ئەبن و تەزبیحی بۆ دەسۆرێنن؟".

 

خانمە هونەرمەند کۆمسای لە ساڵی ١٩٩٣ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و دوای بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی (خۆشترین دەنگ) ناوبانگی پەیداکرد، ئێستاش لە وڵاتی ئەرمینیا ژیان بەسەر دەبات.



ئه‌م بابه‌ته ‌3068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:46:25/01/2020