نارین کچی خانمە گۆرانیبێژی کوردستان هانی موجتەهید چەند وێنەیەکی بڵاودەبێتەوە.
نارین کچی خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژیی کورد هانی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا چەند وێنەیەکی بڵاودەبێتەوەو دەبێتە جێی سەرنجی بەشێک لە هەوادارەکان، زۆربەی فانەکانی جەخت دەکەنەوە کەدەڵێن کچەکەی شێوەو ڕووخساری زۆر لەخۆی دەچێت.
هانی لەشاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەیتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، هەر لەساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەکانی "ساندرێلا و دایک"، هەرەوەها بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانی کردووە، هەروەها چەندین کۆنسیرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە.
هاوکات هانی موجتەهید بۆیەکەم جار وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی به‌شداری له فیلمێك به ناوی (باڵه ته‌ڕه‌كانی په‌پووله) ده‌كات لەگەڵ نارینی کچی.
فیلمی سینه‌مایی (باڵه ته‌ڕه‌كانی په‌پووله) ئێستا له قۆناغی وێنه‌گرتندایه، هانی له‌و فیلمه‌دا جگه له‌وه‌ی وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ڕِۆڵ ده‌گێرێت، هاوكات گۆرانیش ده‌ڵێ.