هونەرمەندی دەنگ خۆش (هۆنیا كەمال)، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی دەبێتە جێی باسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
هۆنیا کەمال لەچەند ڕۆژێکی ڕابردوو لەستۆری خۆیدا وێنەیەکی خۆی و کوڕێک دائەنێت و تائێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیشی لەسەر ئەم بابەتە نەداوە، بەشێک لە هەوادارەکانیشی پێیان وایە کە هۆنیا بە نیازی هاوسەرگیرییە.
هۆنیا جگە لە كاری هونەری كاری فاشیۆن دەكات و لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان هەوادارێكی بەرچاوی هەیە، یەکێک بوو لە بەشداربوانی پرۆگرامی کورد ئایدڵ.