ڤیدیۆ:چێڵسی سەرکەوت بۆ قۆناغی شانزە
لە قۆناغی ٣٢ی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی بە زەحمەت توانی سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزە بەدەست بهێنێت و توانی ٢-١ لە یانەی هاڵ سیتی بباتەوە.
یاریەکە لە یاریگای هاڵ سیتی ئەنجام دراو تێیدا یانەی چێڵسی توانی سەرەتا دوو گۆڵ لە لایەن باتشوای و تۆمۆری بکات و دواتر هاڵ سیتی گۆڵێکی لە لایەن گرۆسیزکی کردو ئەنجامەکەی کەمکردەوە.
لە کۆتایدا یاریەکە ٢-١ بە سودی یانەی چێڵسی کۆتایی هات، توانی پلیتێکی قۆناغی شانزە بەدەست بهێنێت و یانەی هاڵ سیتیش ماڵئاوایی کرد.
PM:10:39:25/01/2020