کەشناسی هەرێم هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەمشەو ٢٥ی کانوونی دووەم هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان لە دروستبوونی شەختە لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

 
لەو ئاگاداریەدا هاتووە " ئاگاداریی هاوڵاتیانی ئازیز دەكەینەوە لە كەوتنی شەختە لە كاتەكانی بەرەبەیانی زووی سبەی (یەكشەممە) و رۆژی (دووشەمە) بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان و قەزاو ناحیەو گوندەكانی نێویان لەگەڵ سەنتەری پارێزگاكان".


کەشناسی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە" زۆر وریابە لەكاتی لێخوڕین بەتایبەتی لە كاتەكانی بەرەبەیانی ناوچە شاخاوییەكان و بەرزو نزمەكان".


کەشناسی دایك و باوكانیش ئاگادار دەکاتەوە کە  ئامۆژگاری جگەرگۆشەكانیان بكەن كەوا زۆر ئاگاداری خۆیان بن لەكاتی رۆیشتنیان بۆ قوتابخانەكان و دووربكەونەوە لەو رووبەرانەی كە بە شەختە داپۆشراون و تا بكرێت یارمەتیان بدەن بۆ گەیشتن بۆ شوێنی مەبەست تا دووربن لە مەترسییەكانی خلیسك و خوانەخواستە بەربوونەوەیان.

 


PM:11:37:25/01/2020