تەندروستی سلێمانی: نەشتەرگەرییەکی تایبەت ئەنجامدرا


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" لەلایەن دو پزیشکەوە نەشتەرگەرییەکی تایبەتی چاندنی دو دەمار بۆ هاوڵاتییەک ئەنجامدراوە کە توشی تەسکبونەوەی خوێنبەری گورچیلەکان ببوو".
 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد" ئەنجامدانی نەشتەرگەی چاندنی دوو دەمار لە شاخوێن بەرەوە بۆ خوێنبەری گورچیلەی چەپ، وە لە خوێنبەری بەشی خوارەوەی ڕیخۆڵەکان بۆ خوێن بەری گورچیلەی ڕاست لە لایەن دکتۆر (شکار رؤوف سعید) بە هاوکاری دکتۆر (شاخەوان حەمە امین) پسپۆڕی نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزو میزەڕۆ ئەنجامدرا".

 

ئاماژەی بەوەشکردوە" نەشتەرگەرییەکە بۆ نەخۆشێکی تەمەن ١٦ ساڵ کە توشی تەسکبونەوەی خوێنبەری گورچیلەکان ببو ئەنجامدراوە".



AM:09:26:26/01/2020