كارەبای سلێمانی: بەبڕی زیاتر لە162 ملیۆن دینارچەند پرۆژەیەكی كارەبا لەهەڵەبجە جێبەجێدەكرێت

لە ڕاگەیەندراوەێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبایی سلێمانی ئاشکرایکرد" کە بڕیارە بەبڕی زیاتر لە 162 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا لەهەڵەبجە جێبەجێبکرێت".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کارەبایی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە" لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، بەبڕی (162.881.050) تەنها سەدو شەست و دوو ملیؤن و هەشت سەدو هەشتاویەك هەزارو پەنجا دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا لە هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێت".

 

ڕاشیگەیاند، پرۆژەكانیش بریتین لە:

-دانانی ئینارە بۆ جەزرە وەسەتی جادەی مزگەوتی بەختیاری-عەبابەیلێ/ وێستگەی هەڵەبجەی شەهید.

 
-گەیاندنی كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵی بۆنەكان لەهەڵەبجەی شەهید فیدەری 2.

 
-چارەسەركردنی بارزۆری كۆڵانی تەپەڕەش لەگەرەكی سەرایی/ وێستگەی سەیدسادق فیدەری 2.

 
-نۆژەنكردنەوەی فیدەری هەشتی نەسر/ وێستگەی شارەزوور فیدەری 8.

بڕیارە پرۆژەكان لەماوەی (90) رۆژدا تەواو بێت و لەلایەن كۆمپانیای (سانان) جێبەجێ دەكرێت.



AM:09:57:26/01/2020