شەپۆلێکی تری بەفربارین و باران بارینی بەلێزمە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی تری بەفر بارین ڕوو لە هەرێم دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.

 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، رۆژی هەینی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بارانبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەکانی ناوچەی دهۆک هەیە و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.

 

ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.



PM:08:26:26/01/2020