ئه‌مشه‌و ئاگرێك له بازاڕێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه‌وته‌وه و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیش سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
بەپێی زانیارییەکان، ئاگره‌كه له بازاڕی هانا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه‌وتوه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به جلوبه‌رگ و پێداویستییەکانی رۆژانە، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیش چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
لەگەڵ ئەوەی تیمەکانی بەرگری شارستانی لەسەر هۆکاری ئاگرەکە هیچ لێدوانێکیان نەداوە، بەڵام دوکاندارەکانی بازاڕەکە ئاماژە بەوە دەدەن، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.