وێنە.. میدیاکارە شۆخەکە لەگەڵ دایکی دەردەکەوێت


میدیاکاری ناسراو، ساز ئاسۆ لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەیەکی خۆی لەگەڵ دایکی بڵاودەکاتەوە.

 
لە پۆستێدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ساز ئاسۆ وێنەیەکی خۆی و دایکی بڵاوکردۆتەوەو لەگەڵیدا نووسیوویەتی " لەگەڵ دایکی ئازیزم. ئەم بەرنامەیە جیاواز بوو، چونکە ئەوم لە پشت بوو، ئەگەر دایکت لە ژیانە، چی زۆر گرنگە لەلات کە پێی بڵێیت و بیزانێت؟". دیارە مەبەستی ئەڵقەیەکی نوێی بەرنامەی " رازی ساز"ە کە لەکەناڵی کورد ماکس پێشکەشی دەکات.

 
ساز ئاسۆ دەرچووی بەشی بزنسی زانكۆی ئەمریكییە لە شاری سلێمانی لە دایكبووی ساڵی 1993 و پێشتر وەك بێژەر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی كاری دەكرد لە ئێستاشدا یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی کورد ماکس کە بەرنامەی "ڕازی ساز" پێشکەش دەکات.

 


AM:09:45:27/01/2020