داواکاری گشتی سلێمانی داوایی یاسایی لەسەر مەلا هەڵۆ حەمەرەشید تۆمارکرد

داواکاری گشتی سلێمانی داوای یاساییان لەسەر مەلا هەڵۆ حەمە رەشید کە ‌لە ژمارەیەک لە پۆست و ڤیدیۆکانیدا هێرشدەکاتە سەر ژنان و کۆمەڵگا، تۆمارکرد.

 

سەرچاوەیەکی ئاگاداری لە داواکاری گشتی سلێمانی یەوە بە " سپی " راگەیاند" ئەمڕۆ دوو شەممە دواکاری گشتی سلێمانی بڕیاری جولآندنی داوای یاسایی لە دژی مەلا هەڵۆ حەمە رەشید دەرکرد".

 

سەرچاوەکەی وتی " ئەو نووسین و ڤیدیۆیانەی مەلا هەڵۆ حەمە رەشید بەرامبەر ژنان و پیاوانی کۆمەڵگای کوردی کردوونی بەپێی یاسای پەیوەندی کردن دەچنە خانەی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنەوەو تاوانە". 

 

لە یاسای پەیوندەیەکان کە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە، تاوانبار لە شەش مانگەوە تا ساڵێک حکومدەدرێت و، سزای مادیش لە یەک ملینۆنەوە تا پێنج ملیۆنی لێدەسێندرێت.

 

هەفتەی پێشوو مەلا هەڵۆ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " ئەو پیاوانەی ژنەکانیان بە سفوری دەچنەوە دەرەوە، گەوادن".

 

هەروەها پێشتریش لە ڤیدییۆیەکدا مەلا هەڵو وتوویەتی " ئەو ژنانەی بۆن لە خۆیان دەدەن بەو جلە رووتانەوە کە ئەوان لەبەری دەکەن بچێتە دەرەوە و جا خووشکتە، دایکتە، خێزانتە، بوکتە: زانیە، زانیە:زانیە".

 

ماڵپەڕی " سپی " یەکەم ماڵپەڕی کوردی بوو کە ئەو هێرشانەی بۆ سەر ژنان و پیاوان بڵاوکردەوەو، ئامادەشە ئەو بابەتانەی بڵاویکردوونەتەوە لەسەر ناوبراو بیخاتە بەردەم دادگا.


 

 



PM:12:46:27/01/2020