ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی خارپێت بۆ ٣٩ کەس بەرزبووەوە

ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی خارپێت بەرزبووەوە و هەتا ئێستا ٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و  1607 برینداربوون.

 

به‌پێى دوایین ئامارى سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا ئافاد، تا ئێستا تەرمی ٣٩ کەس دۆزراوەتەوە. بەڵام دوێنێ شەو ژمارەیەک ئاژانسی هەواڵ ڕایانگەیاند کاتژمێر ٢:٣٤ تەرمی ٤ کەس لە بالەخانەی دیلەک دەرهێنراون.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە نەخۆشخانەكانی ناوچەكە لەدوای بوومەلەرزەكەوە، پێشوازییان لە ١٦٠٧ برینداركردووە، ١٥١٦ برینداریان لەدوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، نەخۆشخانەكانیان بەجێهێشتووە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی هەینى ڕابردوو ٢٤ كانوونى دووەمى ٢٠٢٠  بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە بە قوڵای ١٠ کیلۆمەتر لە باکووری کوردستان روویدا، ناوەندی بوومەلەرزەکە شاری خارپێت بوو، بەهۆی بەهێزییەکەیەوە لە شارەكانی (دیاربەكر، ماردین، ئامەد، عەنتاب، جزیرە، شارەکانى رۆژئاواى کوردستان، هەولێر، دهۆک) هەستیپێکراوە.



PM:03:52:27/01/2020