وێنە.. کچە هەڵهاتووەکەی سعودیە وێنەی وروژێنەری بڵاوکردەوە

کچە گەنجە هەڵهاتووەکەی سعودیە ڕەهەف قنون، بەبڵاو كردنەوەی هەندێك وێنەی وروژێنەر، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لەكەناردەریایەكی كەنەدا هەوادارانمی سەرسامكردووە.

 

ڕەهەفی تەمەن ١٩ ساڵ، دوو وێنەی خۆی بڵاوکردۆتەوە، یەکێکیان بە پەچەوە دەرکەوتووە، وێنەی دووەمیشیانی لەکەنار دەریا بڵاوکردۆتەوە و بەجلی نیمچە ڕوتەوە دەردەکەوێت، باس لەوەدەکات ئەوە گەورەترین گۆرانکاری ژیانیەتی، سەبارەت بە وێنەی یەکەمیش دەڵێت، لە ڕابردوودا بە ناچاری پەچەی پێکراوە.

 

چیرۆکی کچە سعودییەکە لەوەوە دەستپێدەکات، کاتێک لەوڵاتەکەی خۆیەوە لە دەستی خێزانەکەی هەڵدێت و ڕوودەکاتە تایلاند،دواتر بەرەو کەنەدا دەڕوات، کاردانەوەی جیهانی بەدوایخۆیدا هێنا.

 

رەهەف لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات، کاتێک وێنەکانی بڵاودەکاتەوە بەلای هەندێک کەسەوە ئاساییەو لای هەندێکیش کارەکەی بە نائاسایی باس دەکرێت، بەتابەت لە دەوڵەتە ئیسلامییەکاندا.

 
 


PM:05:29:27/01/2020