بەرشەلۆنە بڕیاری فرۆشتنی پێرێزی دا

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە گواستنەوەکانی زستانەی ئێستا دەستبەرداری کارلس پێرێزی هێرشبەری لاوی دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوو ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیاوە بکات.
پاش ئەوەی کیکی سیتین بەو یاریزانەی راگەیاند، لەم وەرزە پشت بە تواناکانت نابەستم ،ئەویش بڕیاری چوونی داو لەگەڵ یانەی رۆما رێککەوتنی کردووە.

بە پێی زانیاری رۆژنامەکانی ئیسپانیا، ئەو یاریزانە  ٢١ ساڵە بە بڕی ١٣ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە رۆماوە دەکات، بەڵام لە ساڵانی داهاتوو بەرشەلۆنە دەتوانێت ئەو یاریزانە بکڕێتەوە، ئەمەش بەهۆی خاڵێک لە گرێبەستی نێوانیان.
بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی زستانەی ئێستا ئەلیناشی بە خواستن بە یانەی ریاڵ بیتس داوەو بە نیاز نیە هیچ یاریزانێکی تری بفرۆشێت.



PM:06:39:27/01/2020