شەپۆلێکی بەفر و باران روو لەهەرێم دەکات

لە رۆژی هەینی داهاتوەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لەهەرێم دەکات و رۆژی شەممە لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و دهۆک بەفر دەبارێت.

 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی ناسراوی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە رۆژی هەینی داهاتووەوە شەپۆلێکی بەفر و باران روو لەهەرێم دەکات و لە ناوجەرگەی شاری سلێمانی و دهۆک بەفر دەبارێت، ئەمە جگە لەوەی لە شوێنە بەرزەکان بەفر دەبارێت و لە شوێنە نزمەکانی هەرێمیش باران.

 

بەپێی زانیاری ماڵپەڕەکە رۆژی یەک شەممەی داهاتووە کۆتایی بە شەپۆلی بەفر و بارانبارینەکە دێت لە هەرێمی کوردستاندا.



PM:10:52:27/01/2020