ئەمەریکا تووڕەیە لە حکومەتی عێراق

وەزیری دەرەوە ئەمەریکا پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدات و بێزاری و تووڕەیی ئەمەریکا بە بەرپرسە عێراقییەکە رادەگەیەنێت.

 
 
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەسەر پەیوەندیەکی تەلەفونی نێوان پۆمپیۆ و عالد عەبدولەمەهدی دا، هاتووە پۆمپیۆ تووڕەیی زۆری خۆی بەرامبەر بە بەردەوامبوونی هێرشی گروپە چەكدارەكانی ئێران بۆ سەر دامەزراوەكانی ئەمریكا لە عێراق ئەنجامی دەدەن، بە عادل عەبدولەمەهدی راگەیاندووەو لە نێویشیاندا ئەو هێرشە مووشەكییەی كە دوێنێ بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەنجامیان دا و بە هۆیەوە كەسێك بریندار بوو.


هەروەها هاتووە" هێرشەكان بەڵگەی لەبەرچاونەگرتنی سەروەری عێراق و شكستهێنانی حكومەتی عێراق لە كۆنترۆڵكردنی ئەو گروپە چەكدارانەی كە بە "مەترسیدار" وەسفیكردن.


وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هێرشەكەی دوێنێی بە هەوڵێك بۆ لابردنی سەرنجی عێراق و نێودەوڵەتی لەسەر سەركەوتكردنی دڕندانەی خۆپیشاندەرانی عێراق لەلایەن ئێران و گروپەكانی لێكدایەوە.


دوێنێ شەو چەند مووشەکێک ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لەبەغدا کراو مووشەکێک لەناو باڵوێزخانە کەوتەوەو کەسێکی بریندارکرد.




AM:12:17:28/01/2020