مەسرور بارزانی لەگەڵ وەبەرهێنەران کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەبەرهێنەران كۆ ببنەوە و باس لە هەمواری یاسای وەبەرهێنان و چۆنیەتیی وەرگرتنەوەی قەرز لە وەبەرهێنەران بكەن.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 12:00 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ژمارەیەک لە گەورە وەبەرهێنەر و سەرمایەدارانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابووری لە هەرێمی کوردستاندا.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دوشەممە یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابوری هه‌رێمی كوردستان بەڕێوەچوو، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بارودۆخی ئێستای هه‌رێم و میكانیزمی پێویست بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابوری تاوتوێكرا.

 


AM:10:05:28/01/2020