فەتحوڵا گوڵەن دامه‌زرێنه‌ری ره‌وتی خزمه‌ت له توركیا هێرشی توندی كرده‌سه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دەڵێت " ئۆردو‌غان چاره‌نووسی هیتله‌ر یان ستالینی ده‌بێت"و، رەخنەش لە هێڕشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەگرێت.
فه‌تحوڵا گوله‌ن، کەسایەتی ئاینی و سیاسی دامه‌زرێنه‌ری ره‌وتی خزمه‌ت و كه‌سایه‌تیی دیاری ئۆپۆزسیۆنی توركیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامه‌ی La Repúblicaی ئیتالیا دەڵێت" ئه‌ردۆغان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات سه‌ركردایه‌تیی جیهانی ئیسلامی بكات و ئێستاش رۆڵێكی خراپ له لیبیا ده‌گێڕێت".
ده‌رباره‌ی له‌شكركێشییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیش بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان، گوله‌ن رایگه‌یاندووه كه ئه‌ردۆغان ویستی به‌و له‌شكركێشییه خه‌ڵكی توركیا سه‌رقاڵ بكات و بیر له كێشه ناوخۆییه‌كانیان نه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌شی به‌وجۆره نه‌بوو كه چاوه‌ڕیی ده‌كرد، ئێستا ئه‌ردۆغان ده‌ستی به‌خوێن سووره و به‌رپرسه له كوشتن و ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س.
هەروەها دەشڵیت "ئه‌ردۆغان وا ده‌زانێت زیره‌كترین كه‌سی جیهانه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌جوڵێنێت، ئیره‌یی و رق و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یەو نایه‌وێت ته‌نها له توركیا حوكم بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت ببێته زلهێزی سه‌ر گۆڕه‌پانی ناوچه‌كه و جیهان".
له به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، فه‌تحوڵا گوله‌ن رایگه‌یاندووه كه خواستی ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌یه ببێته فه‌رمانڕه‌وایه‌كی نوێ بۆ جیهانی ئیسلامی، به‌ڵام موسڵمانانی سوونه‌شی به‌یه‌كدا داوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كۆتایی چاره‌نووسی ئه‌م كه‌سه دیكتاتۆرانه وه‌ك هیتله‌ر و ستالین بێت.