هەولێر.. کوڕی ئەفسەرێک بەپلەی لیوا تەقە لە پۆلیسی هاتوچۆ دەکات

لە بازاڕی هەولێر گەنجێک کە کوڕی ئەفسەرێکە بە پلەی لیوا، دوای ئەوەی پێشێلکاری یاساکانی هاتوچۆ دەکات، تەقە لە پۆلیسی هاتوچۆ دەکات.

 

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٨ی کانوونی دووەم لە شاری هەولێر گەنجێک کە ئۆتۆمبیلێکی جۆری " بی ئێم دەبلیو" ژمارە دەرەوەی ولآتی پێدەبێت بە " نا یاسایی " لەسەر شەقامێکی ناوجەرگەی شاری ئۆتۆمبیلەکەی رادەگرێت، پۆلیسی هاتوچۆ دەیانەوێت شۆفێرەکەی بدۆزنەوە تا لای بەرێت، بەلآم نایدۆزنەوەو دواجار ئۆتۆمبیلەکە دەخەنە سەر بارهەڵگرەکەی خۆیان تا ببیبەن بۆ فەرمانگەی هاوتوچۆی هەولێر، لەو کاتەدا کوڕە گەنجەکە دەگەڕێتەوەو داوا لە پۆلیسەکانی هاتوچۆ دەکات کە ئۆتۆمبیلەکە دابگرن، بەڵام پۆلیسەکان رەتیدەکەنەوەو، ئەویش چەکەکەی لە ئۆتۆمبیلەکە دەردەکات و تەقە بەسەر پۆلیسەکانی هاتوچۆدا دەکات.

 

دواتر باوکی گەنجەکە کە ئەفسەرێکە بە پلەی لیوا دەگاتە شوێنی رووداوەکەو دۆخەکە هێمن دەبێتەوە، بەلآم ئۆتۆمبیلەکە ئازاد دەکرێت، گەنجەکەش نە لەلایەن پۆلیس و نەلەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرناکرێت. 



PM:04:47:28/01/2020