رۆژ دێت‌و هەفتە ده‌روات، ئه‌مرۆ 200 رۆژ به‌سه‌ر پێکنه‌هێنانی
کابینه‌ی هاشته‌مدا تێپه‌ڕی، به‌ڵام هێشتا پێکهێنانی حکومه‌ت ته‌نها وه‌ک
خه‌ونی هاوڵاتیان ماوه‌ته‌وه‌و لایه‌نه سیاسیه‌کان کۆبونه‌وه‌کان ته‌نها
به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ی به‌رده‌م کامێرا تێده‌په‌ڕێنن‌و هه‌ر سه‌رقاڵی پێشنیار
گۆڕینه‌وه‌ن، سپی ورده‌کاری دواین گفتوگۆکانی لایه‌نه سیاسیه‌کان ئاشکرا
ده‌کات.
یه‌کێتی، ناڕازیه گه‌وره‌که‌ی پێشنیاره‌کانی پارتی
له‌دواین
کۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی دانوستاندکاری یه‌کێتی‌و پارتی، که رۆژی حه‌وتی ئه‌م
مانگه له‌ماڵی نێچیرڤان با‌رزانی راسپێردراوی سه‌رۆکی وه‌فدی پارتی بۆ
پێکهێنانی حکومه‌ت به‌رێوه‌چوو، ئه‌نجامی کۆبونه‌وه‌که له‌کۆبونه‌وه‌کانی
دیکه‌یان نه‌ک باشتر نه‌بوو به‌ڵک‌و خراپتریش بوو، له‌ژماره‌ی دووشه‌ممه‌ی
روداودا که رۆژنامه‌یه‌کی نزیکه له نێچیرڤان بارزانیه‌وه ئاماژه به
بونی یه‌کێتی به ئۆپۆزسیۆن دراوه‌و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کانی سپیش
تائێستا نزیکبونه‌وه‌ی ته‌واو له‌نێوان یه‌کێتی‌و پارتیدا روینه‌داوه بۆ
دابه‌شکردنی پۆسته‌کان.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کانی سپی میدیا پارتی
پێشنیاری كردوە كە جێگری سەرۆكی هەرێم لای یەكێتی بمێنێتەوە، هەروەها جێگری
سەرۆكی حكومەت، وەزیری پلاندانان، وەزیری ئاوەدانكردنەوە‌و چەند
وەزارەتێكی خزمەتگوزاری دیكە بدرێت بە یەكێتی.
سپی زانیویه‌تی پارتی
پێشنیاری ئەوەشی كردوە برێكارێكی وەزارەتی ناوخۆ كە ئێستا دو بریكاری هەیە
بدرێت بە یەكێتی‌و ئەویتریان بۆ گۆڕان بێ، یەكێتی لەو كۆبوونەوەیدا
سووربووە لەسەر رای خۆی و وتویەتی یان وەزارەتی پێشمەرگە یان وەزارەتی
ناوخۆمان دەوێت، بەڵام بە پێی زانیارییەكانی سپی پارتی لەو بارەیەوە هیچ
بەڵێنێكی نەداوە.
بۆ رۆژی دواتر واتا دوێنێ وه‌فدێکی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ
با‌رزانی کۆبونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ش باشتر نه‌بووه
له‌کۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی هه‌ردولا‌و له‌ئه‌نجامدا با‌رزانی هیچ به‌ڵێنێکی به
یه‌کێتی نه‌داوه.
کۆبونه‌وه‌که که‌له‌پیرمام به‌رێوه‌چوو، تێیدا
به‌رهه‌م ساڵح که له‌ئێستادا خۆی وه‌ک جێگری سکرتێری ئه‌و حیزبه
نابینێته‌وه سه‌رپه‌رشتی کرد‌و به با‌رزانی راگه‌یاندوه که ئه‌وان
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یاخود ناوخۆیان ده‌وێت به‌ڵام با‌رزانی ره‌تی
کردوه‌ته‌وه هیچ به‌ڵێنێتک بدات‌و با‌رزانی جه‌ختی له‌حکومه‌تی بنکه
فراوان کردۆته‌وه‌و وتویه‌تی گۆڕانیش هه‌قه ئیستیحقاقی خۆی وه‌ربگرێت.
گۆڕان، وه‌زاره‌تی دارایی‌و پێشمه‌رگه وه‌رده‌گرێت
دواجار
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و پارتی رێککه‌وتن که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان واز
له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ بهێنێت‌و له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
وه‌ربگرێت.
له‌کۆبونه‌وه‌ی شاندی دانوستاندنکاری پارتی‌و گۆڕان که 7-4
له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رازی
بوه که وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و دارایی وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی
که‌باڵی مه‌سرور با‌رزانی ناڕازیبون له‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بدرێت به
گۆڕان.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەهەولێرەوە بە سپی میدیای راگەیاند كە گفتوگۆی
نێوان وەفدی پارتی‌و وەفدی گۆڕان لەماڵی نێچیرڤان با‌رزانی پۆزەتیڤ بووە‌و
هەردوو لا لەسەر زۆر بابەتی گرنگ رێكەوتوون‌و تەنها هەندێ وردەكاریی كەم
ماوە.
سەرچاوەكەی سپی، ئەو وەزارەت‌و پۆستانەی ئاشكرا كرد كە دەدرێن
بەگۆڕان‌و بەپێی ئەو زانیارییانە وەزارەتی پێشمەرگە‌و وەزارەتی دارایی
دەدرێن بەگۆڕان، وەزارەتی پێشمەرگەش هیچ بریكارێكی نابێت.
بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا سەرۆكی پەرلەمان‌و بریكاری وەزارەتی ناوخۆ‌و بەرپرسی دەزگای وەبەرهێنان دەدرێن بە گۆڕان.
سەرچاوەكەی سپی جەختی لەسەر ئەوە كردوە كە هەندێ وردەكاریی كەم‌و ناوهێنانی پۆستەكان ماون كە پارتی و گۆڕان لەسەری رێكەون.
سپی میدیا زانیاریی زیاتر لەسەر ئەو پۆستانە بڵادەكاتەوە كە دەدرێت بە یەكێتی. چاوەڕوان بن.
کۆمه‌ڵ دوو وه‌زاره‌تی پێده‌درێت
دوێنێش
پارتی دیموکراتی کوردستان‌و کۆمه‌ڵی ئیسلامی کۆبونه‌وه، به‌گوێره‌ی
زانیاریه‌کان له‌و شه‌ش وه‌زاره‌ته‌ی که‌کۆمه‌ڵ داوایانکردبوو که دوو
وه‌زاره‌تیان پێ بدرێت، پارتی ره‌تیکردۆته‌وه‌و دوو وه‌زاره‌تی دیکه‌ی
پێشنیار کردوه بۆ یان به‌بێ وه‌رگرتینی هیچ ده‌سته‌یه‌ک.
سپی میدیا
زانیویه‌تی که کۆمه‌ڵ داوای هه‌ریکه له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و وه‌زاره‌تی
شاره‌وانی‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌و خوێندنی باڵای
کردوه، به‌ڵام پارتی دوو وه‌زاره‌تی دیکه‌ی بۆ پێشنیار کردون، هه‌روه‌ها
کۆمه‌ڵ داوای پێدانی ده‌سته‌ی کردبوو به‌ڵام ئه‌ویش ره‌تکراوه‌ته‌وه‌و
بریاره سبه‌ینێ وه‌ڵامی پێشنیاره‌که‌ی پارتی بده‌نه‌وه
پارتی چ وه‌زاره‌تێک ده‌داته یه‌کگرتوو؟
وه‌فدی
دانوستاندکاری پارتی‌و یه‌کگرتوو له‌شاری هه‌ولێر رۆژی ٨-٣ کۆبونه‌وه‌و
پارتی به‌ڵێنێ پێدانی سێ وه‌زاره‌تی به‌یکگرتوو داوه‌و سێ وه‌زاره‌تیشیان
بۆ پێشنیار کردون به‌ڵام یه‌کگرتوو تا ئێستا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و سێ
وه‌زاره‌ته نیشان نه‌داوە.
له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌فدی دانوستاندکاری
پارتی پێشنیاریان بۆ یه‌کگرتوو کردوه، که‌پارتی ئاماده‌یه وه‌زاره‌تی
کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی‌و پیشه‌سازی‌و وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ کاروباری
په‌رله‌مان بداته یه‌کگرتوو، به‌ڵام یه‌کگرتوو داوایکردوه که سێ
وه‌زاره‌تی دیکه‌یان پێبده‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵا له‌یه‌کگرتوو به سپی
میدیای راگه‌یاند که ئه‌وان داوای وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و خوێندنی
باڵا‌و شاره‌وانیان کردوه، به‌ڵام پارتی ئاماده‌ی خۆی نیشانداوه که
وه‌زاره‌تی کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی‌و پیشه‌سازی‌و وه‌زاره‌تی هه‌رێم
بۆ کاروباری په‌رله‌مانیان پێبدات، به‌ڵام ئه‌مان هێشتا وه‌ڵامی
پێشنیاره‌که‌ی پارتیان نه‌داوه‌ته‌وه.
حیزبە بچوکەکان چیان پێدەدرێت؟
بەپێی
زانیارییەکانی سپی هەندێک لەو حیزبانە بەتایبەتی سۆسیالیست و شیوعی رەنگە
وەزیری هەرێم، یان وەکیل وەزیریان پێبدرێت، ئەمە جگە لەوەی تورکمانەکان
وەزارەتێکیان پێدەدرێت، تا ئێستا چارەنوسی بزووتنەوەی ئیسلامی دیار نییە کە
سەرچاوە باڵاکانی ئەو حیزبە جەخت لەسەر ئەوەدەکەنەوە کە دەبنە ئۆپۆزسیۆن.