ئەمڕۆ سێشەممە کەناڵی ئاسمانی دیجلە لە بەغدا و باشووری عێراق داخرا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی سەربە وەزارەتی ناوخۆ هەڵیکوتاوەتە سەر کەناڵی ئاسمانی دیجلە لە بەغدا و دواتر کەناڵەکەیان داخستووە.
هیچ روونکردنەوە و زانیارییەک لەوبارەوە لەلایەن کاربەدەستانی عێراقەوە تا ئێستا بڵاونەکراوەتەوە.
کەناڵی دیجلە لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە لەساڵی ٢٠٠٣ەوە دامەزراوە، ئەم کەناڵە گرنگی بە کێشەکانی هاوڵاتی و خۆپیشاندانەکانی عێراق داوە، بۆیە ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان لە بەغداد نوسینگەکەیان داخست.