وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی چۆنیەتیی خەرجكردنی ئەو داهاتەنە ده‌رده‌كات، كە هەندێك وەزارەت هەیانە.

بڕیارێكی وەزارەتی دارایی لە نوسراوێکدا كە رۆژی 16/1/2020 دەرچووە ئاماژە بە چۆنیەتیی خەرجكردنی ئەو داهاتەنە كراوە، كە هەندێك وەزارەت هەیانە و بەپێی خشتەیەكی وەزارەته‌كه‌، بۆ داهاتی وێستگەی كێش و تاقیگەی بیناسازی و سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، 50%ی داهات بۆ خودی وەزارەتەكە دەبێت و 50%ی بۆ گەنجینەی گشتی دەگەڕێتەوە.

هاوكات داهاتی وەزارەتی كارەبا 3%ی بۆ وەزارەتە، لەگەڵ 2%ی هاندان و 90%ی بۆ گەنجینەی گشتی دەبێت، سەبارەت بە داهاتی وەزارەتی شارەوانی، بەمجۆرەیه‌: "15%ی داهات بۆ شارەوانییەكان دەبێت، 85% بۆ گەنجینە، 20% بۆ ئاو و ئاوەڕۆكان، 80%ی بۆ گەنجینەكان، بەڵام داهاتی فرۆشتنی زەویی روكن و مومتاز 100%ی داهاتەكەی بۆ گەنجینەی گشتی دەبێت".

هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی خشتەكە" لە وەزارەتی پلاندانان 6%ی داهاتی كۆنتڕۆڵی جۆری بۆ خودی وەزارەتەكە دەبێت و 94%ی بۆ گەنجینەی گشتی دەبێت، لە وەزارەتی ئەوقاف بۆ فۆڕمی عەمرەكاران، 15%ی بۆ وەزارەت و 85%ی بۆ گەنجینە دەبێت".

ئەوەش ڕونکراوەتەوە" لە وەزارەتی گواستنەوەش، داهاتی فڕۆكەخانەی هەولێر و داهاتی فڕۆكەخانەی سلێمانییش 50%ی بۆ وەزارەتەكە دەبێت و 50%ی بۆ گەنجینە و لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە داهاتی دیوانی وەزارەت 38%ی بۆ وەزارەتەكە دەبێت و 62%كەی تر بۆ گەنجینە دەبێت، 70%ی داهاتی زانكۆ كۆنەكان بۆ خوێندنی باڵا دەبێت، ئەوەی تر بۆ حكوومەت، بۆ زانكۆ نوێیەكان 80%ی داهات بۆ خوێندنی باڵایە، 20%ی دەچێتەوە گەنجینە".

هەر بەپێی ئەو بڕیارە" لە تۆماری كۆمپانیاكان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، 10%ی داهات بۆ خودی وەزارەتەكە و 90%ی بۆ گەنجینە و لە سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی، 30%ی بۆ وەزارەتەكەیە و 70%ی بۆ گەنجینەیە، لە وەزارەتی دادیش 5%ی بۆ خودی وەزارەتە و 95%ی بۆ گەنجینەی گشتییە".

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" هاوكات لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ 17%ی بۆ وەزارەت، 83%ی بۆ گەنجینە، لە ڤیزا و نشینگە 5%ی بۆ خودی وەزارەت، 95%ی بۆ گەنجینە، لە بواری كۆمپانیا ئەمنییەكان 10%ی داهات بۆ خودی وەزارەت و 90%ی بۆ گەنجینە".

وەزارەتی دارایی لە نوسراوەکەدا دەشڵێت" لە وەزارەتی پەروەردەش، داهاتی فرۆشگەكان 100%ی بۆ خودی وەزارەت دەبێت و نادرێتەوە گەنجینەی گشتی، لە وەزارەتی دارایی داهاتی 6%ی كۆنتڕۆڵی جۆری و پلاندانان بۆ خودی وەزارەتەكە دەبێت و 94%ی بۆ گەنجینە دەبێت".



PM:10:59:28/01/2020