بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت" لەسەر تەقەكردن لە پۆلیسی هاتوچۆ، دوو چەكدارەكە دەستگیر كراون، یەكێك لە چەكدارەكان كوڕی بەرپرسێك بووەو بەرپرسەكەش دەستگیر كراوە".
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد" دوێنێ سێشەممە لەلایەن دوو چەكدار تەقە لە پۆلیسێكی هاتوچۆ كرا، كەوا ئۆتۆمبێلیان لە جۆری (BMW)، جام ڕەش، تابلۆ اجنبی لەسەرشۆستە وەستاندبوو، دواتر دەبێتە دەمەقاڵی لەنێوان دوو چەكدار و پۆلیسی هاتوچۆ لە ئاكامدا تەقە لە پۆلیسی هاتوچۆ دەكەن".
پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت" دەستبەجێ بە فەرمانی عمید دلێر نجات یاسین، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر نجارهێزێكی تایبەتی پۆلیس پێكهێندرا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم تەقەكەرانە بنەوە، توانرا كەمتر لە (۱٥) خولەك دەست بەسەر دوو چەكدار و ئۆتۆمبێلەكە دابگیرێت".
وتیشی" یەكێك لە چەكدارەكان كوڕی بەرپرسێك هێزەكانی پێشمەرگە بوو، دواتر بەرپرسەكە دەچێتە شوێنی ڕووداو، بەفەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر توانرا بەرپرسەكەش دەستگیر بكرێت".