ئەگەر هەیە بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە حاڵەتی نائاسایی لەسەرتاسەری جیهاندا رابگەیەنرێت

وتەبێژی تەندروستی جیهانی کریستیان لیندمایر رایگەیاند" پێویستە هەمووان خۆمان بۆ ئەو حاڵەتە ئامادە بکەین، هەرچەندە ئەو پێودانگانەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دیاریکردووە، هێشتا نەخۆشیەکە نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە".


لیندمایر، وتەبیژی تەندروستی جیهانی بە ئاژانسەکانی راگەیاند" ئەوەی جێگای نیگەرانیەکی زۆرە ڤایرۆسی کۆرۆنا شێوەی جیاوازی هەیە و تەنها جۆرێک نییە".

 
لە راپۆرتی هەفتانەی تەندروستی جیهانیدا، لیندمایر لە جنێف وتیشی" ئەو وڵاتانەی هاوڵاتیەکانیان دەگوازنەوە لە " وهان "ەوە بۆ وڵاتەکانیان لەو رێگایەوە ڤایرۆسەکان گواستراونتەوە، پێویستە زۆر بە پەرۆش و وردەیەوە چاودێری ئەو کەسانە بکرێت و لەشوێنی تایبەتی تەندروستیدا دابنرێن، بۆ ئەوەی دڵنیابن کە ڤایرۆسەکە ناگوێزرێتەوە".


ناوبراو دەڵێت " لیژنەکانی حاڵەتی نائاسایی زۆر بەوردی چاودێری دۆخەکە دەکەن و لە تاقیگاکانەوە راپۆرتیان پێدەگات، بەمەبەستی شیکردنەوە وەچەکانی ڤایرۆسەکەو خێراییەکەی و چۆنێتی گواستنەوەی"، هەروەها لیندمایر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هەڕەشە جیهانیەکەی ئەم ڤایۆرسە لە ئاستێکی بەرزدایە، کە پێشتر ئاسایی بووە، بەرزتربۆتەوەو بەرەو حاڵەتی مەترسیدار بەرزبۆتەوە لە وڵاتی چین.

 


AM:11:22:29/01/2020