باراك ئۆباما و ئەنجلینا جولی چۆن باسی كیم كارداشیان دەكەن؟

بەپێی هەواڵی چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن، بارك ئۆبامای سەرۆكی ئەو وڵاتە و ئەنجلینا جولی ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود حەز بەچارەی كیم كارداشیان ناكەن.


ماڵپەڕی ڕوسیا الیوم لە ڕاپۆرتێكیدا ئاماژە بە چەند وتەیەكی باراك ئۆباما دەكات كە تێیدا باسی كیم كارداشیانی ئەستێرەی بەناوبانگی ئەمریكی دەكات كە وتویەتی بانگهێشتكردنی كارداشیان بۆ بۆنەیەكی سیاسی دوا شتە كە كاندیدێك كە بە هیوای بردنەوە بێت حەز پێدەكات.
ئۆباما كاردشیان بە كەسێكی زۆر مەترسیدار وەسف كردووە و وتویەتی كە ئەو ژەهرێكی سیاسییە.


لەلایەكی دیكەوە ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود ئەنجلینا جولی ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو هیچ سەرسام نییە بە كیم كاردشیان و بە كەسێكی (وروژێنەری بێ ئەقڵ) ناوی دەبات، بە تایبەت دوای قسەكانی ئەو ئەستێرەیە لەسەر دۆخی سوریا، كە تێیدا پشتیوانی ئەسەدی دەكرد.



PM:06:03:26/04/2014