وەزارەتی تەندروستی هەرێم ژمارەیەك بڕیاری لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەركرد

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان چەند رێنماییەك لەبارەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە، و داوا دەكات رەچاوی رێنماییەكان بكرێت.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی تەندروستی و خاڵە سنوریەكان و فرۆكە خانەكان كردوەو رایگەیاندوە" بۆ ڕێگەگرتن لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا (nCoV-2019)، پێویستە لەبنكە تەندروستیەكانی خاڵە سنوریەكان ئەو كەسانەی لە وڵاتی چینەوە دێنە ژوورەوە بەچاو یان بەشێوەیان جیا بكرێنەوە، ئەوانەی گومانی نەخۆشیەكەیان لێدەكرێت دەستبەجێ بە ئۆتۆمبێلی فریا گوزاری خێرا رەوانەی نەخۆشخانە بكرێن".

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەچین،  لەئێستادا  ئەو ڤایرۆسە گەیشتۆتە  چەند وڵاتێكی دیكەو  مەترسی هەیە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

دەقی ڕێنماییەکان:













PM:02:19:29/01/2020