ژمارەی تیرۆرکران و فڕێندراوانی خۆپیشاندانەکەی عێراق ڕاگەیەندرا

کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ-ی عیراق ڕایگەیاند" لەماوەی نزیکەی چوار مانگی خۆپیشاندانەکانی عیراقدا تا ئێستا ١٢١ حاڵەت و هەوڵی فڕاندن و تیرۆرکردن تۆمار کراون".

 

فازل ئەلغراویی ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاندوە" هەواڵدانی تیرۆر کردن، فڕاندن و هێرشکردن لە سەر خۆپیشاندەران، پێشلکردنی مافی ژیانە و سنوردار کردنی ئازادیی بییروڕایە، رەتکرنەوەی شێوازی ئاشتییخوازانەیشە".

 

ئەو ئەندامی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ راشیگەیاندوە" لە ماوەی خۆپیشاندانەکاندا ٥٠ حاڵەتی دەستدرێژی و لێدانیان بۆ سەر رۆژنامەنوسان تۆمارکردوە".

 

ئەلغراویی جەختیکردەوە: بە گشتیی لە سەرەتای خۆپیشانانەکانی عێراقەوە، کۆمیسیۆن بەڵگەی هەیە ٤٩ حاڵەتی تیرۆکردن و ٧٢ حاڵەتی فڕاندنی چالاکوان و خۆپیشاندەر هەبووە.

 

خۆپێشاندانەكانی بەغدا و شارەكانی باشوور لە یەكی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ دەستی پێكردووە، سێ رۆژی تر چوار مانگ بەردەوامی دان بە خۆپێشاندان تەواو دەكات. لەم ماوەیەدا بەپێی ئامارەكان زیاتر لە ٥٠٠ خۆپێشاندەر بە گوللەی هێزە تەناهییەكان كوژراون و زیاتر لە ٢٥ هەزار خۆپێشاندەر بریندار بوون.

 

 
 


PM:03:45:29/01/2020