پۆلیس زانیاری نوێ لەسەر شەڕەكەی بێتواتە ئاشكرا دەكات

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت" لە ناحیەی بێتواتەی سەر بە قەزای ڕانیە شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە ڕوویداوە و كوژراوێك و بریندارێك هەیە".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی بێتواتەی سەربە ناحیەی بێتواتەی سەربە قەزای ڕانیە شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕویدا. لە ڕوداوەکە چەک بەکارهاتووە و بەهۆی شەڕەکەوە کەسێک کوژرا بەناوی ( ف،ص، آ ) تەمەن ٢٩ ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی گوندی بێتواتە، کەسێکیش بریندار بوو بەناوی ( ص،ق) تەمەن ٥٤ ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی هەمان شوێن کە دوای چارەسەری پزیشکی بەهۆی برینەکەیەوە بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی".

 

پۆلیسی ڕاپەڕین دەشڵێت" لە گەڵ بیستنی هەواڵەکە دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە هاوکاری ئاسایشی ڕاپەڕین گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و بارودۆخەکە ئاسایی بۆوە و لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانماندایە".

 

پۆلیس رونیشكردوەتەوە: دوای ئەنجامدانی توێكاری پزیشكی بۆ تەرمی ناوبراو لە پزیشكی دادوەری ڕانیە، ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە و مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە. بۆزانینی هۆكاری ڕاستەقینەی ڕوداوەكە لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە.




PM:05:05:29/01/2020