وێنە.. کیم کاردشیان بە پۆشاکە هەڵبژێردراوەکەیەوە دەردەکەوێت

ئەستێرەی تیڤی ئەمەریکی و فاسیۆن، کیم کاردشیان کە ماوەیەکە رەنگێکی قاوەیی کاڵی هەڵبژاردووەو زیاتر بەو جلەوە دەردەکەوێت، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە.


کیم کاردشیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بەجلێکی قاوەیی نزیک کاکاوی بڵاوکردۆتەوە کە ماوەیەکە ئەم بەرگە دەپۆشێت و داوا لە فانەکانی دەکات رای خۆیان لەسەر پۆشینەکەی بۆ بنووسنەوە.


کیم کاردشیان که‌ له‌کالیفۆرنیا له‌دایکبووه‌ ناوی (کیم نویل کاردشیانه) و هاوسەرەکەی گۆرانی بێژی راپی ناسراو " کانی وێستە"و خاوەنی یەک کچە.


کاردشیان که‌ له‌دایکبووی 1980 ی بورجی میزانه‌ له‌ دایک و باوکێکی ئه‌مه‌ریکی له‌دایک بووه‌، به‌ڵام بنچه‌ی سه‌ره‌کی دایکی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ هۆڵنده‌، باوکیشی ئه‌رمه‌نییه‌، ئەم خانمە ئەستێرەیە لەبەر تاوانی قەلاچۆکردنی ئەرمەنەکان لە سەرەتای سەدەی بیستدا هەمیشە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا لە کێشەدایە.
 


PM:07:57:29/01/2020