یاریزانی دیار و دێرینی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد عومەر کۆچی دواییکرد.
ئەو وەرزشکارە کۆچکردوە ساڵی ١٩٦٢ بەشی وەرزشی خانەی مامۆستایانی سلێمانی تەواوکردووە، لە ژیانی وەرزشیدا بەشداری چەندین خولی گرنگی کوردستان و عێراقی کردووە و یاریزانی هەڵبژاردەی "معارف"ی ئەو سەردەمە بووە و بەردەوام بووە لە وەزشکردن تا توانای هەبووە.
ساڵی 2006 خانەنشین بووە و ئێوارەی ئەمڕۆش بە نەخۆشی لە نەخۆشخانە لە سلێمانی کۆچی دواییکردووە.
محەمەد عومەر ناسراو بە (حەمەی نەنە)، لە ساڵی١٩٣٩ لە سلێمانی لەدایکبووە و هەر لە لاوێتییەوە خولیای وەرزشی هەبووە و دەستی بە یاری باسکە و بالە کردوە، تا بووەتە ناوێکی دیار لەو یارییانە.