سەرۆکایەتی هەرێم لەسەر ئەو میدیا ئێرانییەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دا کردبوو لەسەر ریفراندۆم و بەکارێکی هەڵەی ناوزەد کردبوو، سەرۆکایتەی هەرێم دەڵێن: دەستکاری ناوەرۆکی چآوپێکەوتنەکە کراوە.
لێدوانى وته‌بێژێك له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
هاوينى ساڵى ڕابردووى 2019، وهرزنامهى توێژينه‌وه‌ى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى تاران (فصلنامه مطالعات سياست خارجى تهران) له ژماره (13)ى خۆي‌دا، چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هه‌ندێ له ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن تازه به تازه بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه!
تيايدا بۆچوونێك ده‌رباره‌ى ريفراندۆم به ناوى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه به ته‌واوى و به ئه‌نقه‌ست مانا و مه‌به‌ستى قسه‌كانى ده‌ستكارى كراوه و به‌ڕێزيان به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه‌ى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارنه‌هێناوه.
وته‌بێژێك له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان