شەوی رابردوو لە گوندێكی سنووری قەڵادزێ تەقە لە ماڵی مامۆستایەكی ئایینی كرا، بە وتەی خۆی كێشەی لەگەڵ كەس نییە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستپێكردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین" شەوی ڕابردوو کەسێکی نەناسراو لە گوندی (دێلۆ)ی سەر بە قەڵادزێ تەقەی لە ماڵی وتارخوێن و پێش نوێژی گوندەکە کرد و شوێنەواری 7 گولـلـەش بە ماڵەکەیانەوە هەبووە، بە وتەی مامۆستا ئاینیەکە کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێک نیە و دوای ڕووداوەکەش دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنی مەبەست".
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە" وتارخوێن و پێش نوێژی مزگەوتی گوندەکە لەسەر ڕووداوەکە سکاڵای یاسایی لە بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ تۆمارکردووە، بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 430 لە یاسایی سزدانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تەقەکەرەکە دەرچووە، دۆسیەی لێکۆینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".