نرخی دۆلار لە ئاستێکی نزمدا جێگیرە

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ی کانوونی دووەم نرخی دراوە بیانییەکان بەرامبەر دیناری عێراقی، بە بەراورد بە دوێنێ چوار شەممە گۆڕانکاری ئەوتۆیان بەسەردا نەهاتووە.

 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر ئەحمەد حجی رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢١ هەزارو ٢٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣ هەزار دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٥ هەزارو ٧٥٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزارو ٢٠٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو. 

 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزار دینار.


 



AM:10:11:30/01/2020