وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی داهاتوو راگەیەندرا

تا ئێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پارەی داهاتی نەوتیان نەخستۆتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و هەر لەبەرئەوەشە کە دیار نییە کەی مووچەی مانگی داهاووتی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشکدەرێت، ئەگەر وەک مانگانی داهاتوو ئەو پارەیە بخرێتە سەر هەژماری دارایی ٧ی شوبات  دابەشکردنی مووچەی دەستپێدەکات.

هەموو مانگێک وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی ٣١٧ ملیار دینار دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ ئەو ٤٥٣ ملیار دینارەی دەینێرێت و بەمەش مووچەی مانگی ١١ ی ساڵی ٢٠١٩ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی پێدەدرێت.

ئەو ٤٥٣ ملیار دینارەی بەغدا دەینێرێت، لە دوای ١٥ی هەموو مانگێکەوە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم.

 


PM:03:40:30/01/2020